Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: ئۆپراسیۆنه‌كانمان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دواده‌خه‌ین


پەیام 

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند ئۆپراسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دواده‌خه‌ن.

له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردوویه‌تی وایكردووه‌ ماوه‌یه‌كی كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دوابه‌خه‌ن و چاوه‌ڕوانبكه‌ن، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی كراوه‌ نییه‌.

سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی سووریاوه‌ ووتی‌ ئێمه‌ چاومان نه‌بڕیووه‌ته‌ خاكی سووریا به‌ڵام هه‌ڵوێستمان روونه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستانه‌ی له‌ سووریاوه‌ بكرێنه‌ سه‌ر ولاَته‌كه‌مان. 

ئه‌ردۆغان وتیشی له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا، جۆره‌ جموجۆڵێك ئه‌نجام ده‌درێ كه‌ تێدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ و پاشماوه‌كانی داعش له‌ خاكی سووریا له‌ناو ده‌برێن‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن كه‌ له‌ داهاتوودا چی ڕووده‌دات.

189 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر