Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مونا قه‌هوه‌چی: ئه‌گه‌ر سیسته‌می كۆتا نه‌بوایه‌ یه‌ك كورسیشمان به‌ده‌ستنه‌ده‌هێنا


پەیام

مونا قه‌هوه‌چی سه‌رۆكی لیستی چاكسازی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سیسته‌می كۆتا نه‌بوایه‌ یه‌ك كورسیشیان به‌ده‌ستنه‌ده‌هێنا، چوونكه‌ قورساییان له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانه‌.

مونا قه‌هوه‌چی له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان پێنج كورسی كۆتایان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر كۆتا نه‌بوایه‌  یه‌ك كورسیشمان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، چونكه‌ تا ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ماده‌ی 140 جێ به‌جێ نه‌كرێت كه‌ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌مان له‌و ناوچانه‌یه‌ مه‌حاڵه‌ توركمان یه‌ك نوێنه‌ریشی هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان.

سه‌رۆكی لیستی چاكسازی توركمانی ئه‌وه‌شی وتوه‌ هۆكارێكی تری كه‌می ده‌نگه‌كانیان ئه‌وه‌بووه‌ تا ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه‌مان نه‌بووه‌ له‌حكومه‌ت بۆیه‌ ناهه‌قی خه‌ڵك ناگرم له‌كوێ متمانه‌ بكات.

467 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر