Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. بەهۆی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل ده‌یان خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون


پەیام 

به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی، له‌  غه‌ززه‌ به‌ ده‌یان خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی، چه‌ندین خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رێپێوانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌، هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی روویان له‌و خیوتانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ درێژایی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه‌ و ئیسرائیل هه‌ڵدراون.

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له‌و رێپێوانانه‌ كردبوو، 20 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

چه‌ند مانگێكه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی،  ده‌سته‌ی نیشتمانی باڵای خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌،  خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و، ده‌سته‌كه‌ش ڕایانگه‌یاندووه‌: تا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان كه‌ بریتین له‌ شكاندنی گه‌مارۆكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، له‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامده‌بن.

255 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر