Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چیك.. ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز، ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له‌ شارۆچكه‌ی كارڤینا نزیك سنوری پۆڵه‌ندا له‌ رۆژهه‌ڵاتی چیك، 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی چیك بڵایانكردوه‌، له‌و 13 كه‌سه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 12یان پۆله‌ندی بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان خه‌ڵكی چیك بووه‌، به‌ڵام تائیستا به‌ ته‌واوی ژماره‌ی برینداره‌كان نه‌زانراوه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ 800 مه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌ بووه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كانه‌ به‌ خوێناوترین ته‌قینه‌وه‌ی چیك داده‌نرێت له‌ دوای ساڵی 1991وه‌،كه‌ له‌و ساڵه‌دا كانێكی خه‌ڵوز ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، زیاتر له‌ 50كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

216 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر