Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ فیشه‌ك هه‌وڵی‌ بڵاوه‌پێكردنی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن

په‌یام

پۆلیسی‌ عێراق فیشه‌ك و گازی‌ فرمێسكڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ به‌كارده‌هێنێت.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق فیشه‌كی‌ زیندو و گازی‌ فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ به‌كارهێنا، دوای‌ هه‌وڵی‌ خۆپیشانده‌ره‌كان بۆ گه‌مارۆدانی‌ باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ شاره‌كه‌.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ نزیكه‌ی‌ 250 خۆپیشانده‌ر له‌ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ كۆبوونه‌وه‌، دژی‌ به‌رده‌وامی‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و هاوكات بۆ داواكردنی‌ هه‌لی‌ كارو باشكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان، به‌وته‌ی‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێك خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ردو شووشه‌یان له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گرتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌وڵی‌ گه‌مارۆدانی‌ باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگایان داوه‌.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌ له‌مانگی‌ ته‌موزی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و له‌دوو هه‌فته‌ی‌ ڕابردووشدا جارێكی‌ دیكه‌ سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ هێله‌گ زه‌رده‌وه‌ ڕێكخرا، ئه‌مه‌ش دوای‌ خۆپیشاندانی‌ هێله‌گ زه‌رده‌كانی‌ فه‌ڕه‌نسا.


237 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر