Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر په‌لاماردانی‌ موسوڵمانان، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا چه‌ند به‌رپرسێكی‌ میانماری‌ سزادا

په‌یام

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ میانمار سزا ده‌دات، به‌هۆی‌ پێشێلكارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر مسوڵمانانی‌ ڕۆهینگا.

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا سزای‌ به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازیی‌ میانماردا سه‌پاند، به‌هۆی‌ پێشێلكاریه‌ مه‌ترسیداره‌كانیان به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ دژی‌ كه‌مینه‌ی‌ مسوڵمانی‌ ڕۆهینگا.

هاوكات سزای‌ سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ی‌ سوپای‌ میانمارو پاسه‌وانی‌ سنووری‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ درێژكردۆته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ بلۆككردنی‌ ژماره‌ بانكیه‌كانیان، هاتوچۆی‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ ئه‌وروپیشی‌ لێ‌ قه‌ه‌غه‌ كردوون.

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌پێشێلكردنی‌ مافی‌ كه‌مینه‌ی‌ ڕۆهینگای‌ مسوڵمان تۆمه‌تباری‌ كردون، هاوكات ناوی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ له‌ڕۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوكردۆته‌وه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپا له‌كاتێكدایه‌، كه‌چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتیيه‌كه‌ داوایان له‌حكومه‌تی‌ میانمار كرد، چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كه‌مینه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بكات، به‌رله‌وه‌ی‌ داواكاری‌ بوونه‌ ئه‌ندامی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ پێشكه‌شبكات، پێشتریش لیژنه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سوپای‌ میانماری‌ به‌ئه‌نجامدانی‌ ده‌ستدرێژی‌ و كوشتن و سوتاندنی‌ مسوڵمانانی‌ ڕۆهینگا تۆمه‌تبار كردبوو.


241 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر