Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا راگه‌یاند

په‌یام

ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا راگه‌یاند و داوای ده‌ركردن و كشانه‌وه‌ی‌ ته‌واوی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ولآتانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ هه‌ڵه‌ و ده‌ستدرێژییه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

به‌هرام قاسمی راشیگه‌یاند: له‌هه‌ر وڵاتێك سوپای ئه‌مریكا بوونی هه‌بێت، له‌و وڵاته‌ نا ئارامی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هێزه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌باكووری سوریاو رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، كه‌ چوار ساڵه‌ بۆ شه‌ڕی داعش له‌و ناوچانه‌ جێگیركراون و ئه‌و بریاره‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆری نێوده‌وڵه‌تی‌ لێكه‌وته‌وه‌.


449 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر