Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ فه‌ڕه‌نسا هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ 200 شوێن رێگاكانیان داخست

په‌یام

له‌ فه‌ڕه‌نسا هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ 200 شوێن رێگاكانیان داخست و، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌هۆی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 10 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی له‌ خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌، به‌لآم خۆپیشانده‌ران له‌ 200 خاڵ له‌ سه‌رانسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا رێگه‌ ده‌گرن و رێگریی له‌ هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌ن.

میدیاكانی فه‌ڕه‌نساش بڵاویانكراده‌وه‌، به‌هۆی چالاكی رێگه‌گرتن له‌لایه‌ن هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ شاری په‌رپیگنان، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دیكه‌دا كه‌ ناچاركراون بووه‌ستن و، له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، تائێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌دا كه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 10 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


273 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر