Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بریندارێكی دیكه‌ی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی نێوان براكانی كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان گیانله‌ده‌ستدانی بریندارێكی دیكه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌ی راگه‌یاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نێوان چه‌ند برایه‌كدا له‌ قه‌زای كه‌لار روویدا.

رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌نێوان چه‌ند برایه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی گۆرانی قه‌زای كه‌لار شه‌ڕه‌ته‌قه‌ دروستبوو یه‌كێكیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداو دوو برای دیكه‌ی برینداربوون.

وتیشی "یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه بوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرابوو، دوای چوار ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا".

ئاشكراشیكرد پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌گه‌رمیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕوداوه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری ڕوداوه‌كه‌.


436 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر