Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد

په‌یام

وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر لابردنی ناوی كاندیده‌ كورده‌كان بۆ پۆستی ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیان بایكۆتكرد.

به‌هار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دووان له‌ دادوه‌ره‌كان ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واوكردووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینیدان، بۆیه‌ ناكرێت وه‌ك دادوه‌ری دادگای ته‌میزی فیدراڵی دابنرێن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی "هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ناو دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی عیراقدا، نوێنه‌ری كوردی تێدا نییه‌".

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێش به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان، نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌ و داوایانكرد پشكی كورد له‌ دادگای باڵای فیدراڵی جێگیر بكرێت و لایه‌نی كه‌م یه‌ك دادوه‌ر له‌ كۆی ئه‌و پێنج دادوه‌ره‌ كوردبێت، به‌ڵام له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌ جێگیرنه‌كرا و ده‌نگ به‌هیچ دادوه‌رێكی كورد نه‌درا بۆ دادگای باڵای ته‌میزی عێراق.


111 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر