Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. شازاده‌ ته‌ڵاڵ بن عه‌بدولعه‌زیز كۆچی دوایی كرد

په‌یام

شازاده‌ ته‌ڵاڵ بن عه‌بدولعه‌زیز برای شای سعودییه‌ كۆچی دوایی كرد، سبه‌ینێش ڕێوڕه‌سمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

حكومه‌تی‌ سعودیه‌ مردنی‌ شازاده‌ ته‌ڵاڵ‌ بن عه‌بدولعه‌زیزی‌ ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ 88 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كردووه‌، هاوكات عه‌بدولعه‌زیز بن ته‌ڵاڵ كوڕی‌ ئه‌میری‌ كۆچكردوو رایگه‌یاندووه‌: سبه‌ینێ‌ ڕێوڕه‌سمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ ته‌رمی‌ باوكی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

شازاده‌ ته‌ڵاڵ كه‌ده‌كاته‌ باوكی‌ ملیاردێری‌ سعودی‌ وه‌لید بن ته‌ڵاڵ، كوڕی‌ هه‌ژده‌هه‌می‌ شاعه‌بدولعه‌زیزی‌ پاشای‌ سعودیه‌ بووه‌، له‌ساڵی 1931 له‌دایك بووه‌و چه‌ندین پۆستی حكومی باڵای وه‌رگرتووه‌و به‌یه‌كێك له‌وانه‌ داده‌نرێت كه‌ داوای چاكسازیی له‌خانه‌واده‌ی شاهانه‌ ده‌كردو ساڵی 2011 ده‌ستی له‌ ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت كێشاوه‌ته‌وه‌.

944 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر