Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كات

په‌یام

به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌با و گازی سرووشتی له‌ ئێران، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌مریكای كرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نووسینگه‌ی  سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق بلآویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت "عادل عه‌بدولمه‌هدی سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كات".

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق  په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامداوه‌و، تێیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌مریكاى كردووه‌، به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌با و گازی سرووشتی له‌ ئێران له‌ 45 ڕۆژه‌وه‌ بۆ 90 رۆژ.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،  كه‌ هه‌ر له‌ میانی په‌یوندییه‌ ته‌له‌فۆنییدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكای كردووه‌ له‌ هاوكارییه‌كانی بۆ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامبێت.

پێشتر ئیداره‌ی واشنتۆن ماوه‌ی وه‌رگرتنی گازی سرووشتی و كاره‌بای له‌ ئێران بۆ وڵاتی عێراق له‌ 45 رۆژه‌وه‌ بۆ 90 رۆژ درێژ كرده‌وه‌.


438 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر