Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. هاوڵاتییه‌ك 17 ساڵه‌ به‌ هه‌ڵه‌ زیندانیكراوه‌و هاوشێوه‌كه‌ی‌ تاوانی‌ ئه‌نجامداوه‌

په‌یام

دادگایه‌كی‌ ئه‌مریكا قه‌ره‌بووی‌ زیندانییه‌ك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 17 ساڵه‌ به‌هه‌ڵه‌ زیندانی‌ كراوه‌و كه‌سێكی‌ دیكه‌ی‌ هاوشێوه‌یه‌تی‌ تاوانی‌ ئه‌نجامداوا.

دادگایه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕی‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی‌ گیراوێك پاشه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ 17 ساڵ به‌هه‌ڵه‌ زیندانی‌ كراوه‌، دادگاكه‌ بڕی‌ یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاری‌ وه‌ك قه‌ره‌بوو داوه‌ته‌ ڕیچارد جۆنز، كه‌ به‌هه‌ڵه‌و به‌هۆی‌ تاوانێكه‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامیداوه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ زیندانی‌ كراوه‌، به‌ڵام دواجار ڕیچارد توانیویه‌تی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ڕێكخراوێكه‌وه‌ بێ‌ تاوانی‌ خۆی‌ بسه‌لمێنێت.

ده‌ستگیركردنی‌ ڕیچارد جۆنز بۆ ساڵی‌ 1999 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك هاوشێوه‌كه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ ڕیكی‌ ئاموس بووه‌" هه‌وڵی ڕفاندنی‌ جانتاو مۆبایلی‌ ئافره‌تێكی‌ داوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ بریندار بووه‌، دواتر له‌سه‌ر وته‌ی‌ ئافره‌ته‌كه‌و چه‌ند شایه‌تحاڵێكی‌ ڕووداوه‌كه‌ جۆنز ده‌ه‌ستگیركراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێكی‌ دیكه‌ شایه‌تی‌ ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ جۆنز له‌كاتی‌ ڕووداوه‌كه‌دا له‌ماڵی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ دادگا حوكمی‌ 19 ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه‌.


1310 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر