Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌ورووپا له‌ سترازبۆرگ ی فه‌ڕه‌نسا دروست ده‌كرێت


پەیام 

مانگی رابردوو دیدگای نیشتیمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلام له‌ شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا بەردی بناغەی گەورەترین مزگەتی ئەوروپای داناوە و واپێشبینیش دەکرێت لە ماوەی ٣ ساڵ و نیودا تەواو بێت. 

لەسەر پرۆژەکە سه‌رۆكی گشتیی دیدگای نیشتیمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلام له‌ شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، كه‌مال ئێرگول رایگه‌یاند: "مزگه‌وته‌كه‌مان كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ه‌وه‌ به‌ردی بناغه‌ی داندراوه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیودا ته‌واو ده‌كرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە مزگه‌وته‌كه‌مان گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌ورووپا ده‌بێت به‌ وڵاتانی به‌ڵقانیشه‌وه‌، له‌ سه‌ر شێوه‌ی ته‌لارسازی عوسمانی دروست ده‌كرێت. 

هاوکات گەورەیی مزگەوتەکە بە شێوەیەکە له‌ یه‌ك كاتدا ده‌تواندرێت سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س نوێژی تێدا بكات، کە ئەگەر بێت و بەشەکانی دیکەی مزگەوتەکەش بەکاربهێنرێت ئەوا له‌ یه‌ك كاتدا پێنج هه‌زار كه‌س ده‌توانێت نوێژی تیادا بكات.

452 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2018

بابەتی زیاتر