Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كرد


په‌یام

ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS John C. Stennis ی رەوانەی کەنداوی عه‌ره‌بی‌ کرد و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیش چاودێری کەشتییە جەنگییەکە دەکەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا کەشتیی USS John C. Stennis ی ئەمریکا چووەتە ناو سنورەکانی "کەنداوی فارس" و دواتر چەند بەلەمێکی سوپای پاسداران لە نزیکەوە چاودێری کەشتییەکەیان کردووە.

چوونی‌ كه‌شتیی USS John C. Stennis بۆ كه‌نداوی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌كاتێكدایه‌ مانۆڕی سه‌ربازیی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ به‌شداری كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ له‌ كه‌نداو ده‌ستی پێكردووه‌.

ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند هێزه‌ وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ستی كردووه‌ به‌ مانۆڕێكی به‌رفراوان له‌ كه‌نداو به‌ناوی "پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ١٢". 

مانۆڕه‌كه‌ له‌ نزیك گه‌رووی هورمز ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی ئێجگار گرنگه‌ و له‌ مانۆڕه‌كه‌دا "له‌ میانی پیشه‌ی به‌رگری ئێراندا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆپه‌راسیۆنی هێرشكردنه‌ سه‌ر نمایش ده‌كرێن". 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و لۆجیستیكی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كه‌كانی كۆماندۆ به‌شداری له‌ مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. 

226 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر