Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی‌ ته‌واوكردنی‌ كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نییه‌.


پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و، له‌ ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌ری‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ مردنی‌ ماسی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا له‌ به‌سره‌ و، هۆكاری‌ ئه‌و ڕووداوه‌ و دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێـت.
ته‌وه‌ری‌ سێیه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقیش گفتوگۆ ده‌بێت له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ و پاڵپشتیكردنی كۆمپانیا و گرووپه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی عێراق.

پرسی‌ ته‌واوكردنی‌ كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ كه‌ تا ئێستا پێنج وه‌زیری‌ یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ ڕێكنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كانیان، نه‌خراوه‌ته‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ پره‌له‌مانی‌ عێراقه‌وه‌.

265 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر