Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. نرخی به‌نزین 25 دینار داده‌به‌زێت


په‌یام

دوای كۆبونه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی بڕیاردرا له‌ ئه‌مرۆوه‌ نرخی به‌نزین بیست و پێنج دیناری تر كه‌مبكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له‌ دیوانی پارێزگا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانیدا كۆبویه‌وه‌و نرخی هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین له‌ وێستگه‌كانی سلێمانی تاوتوێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان و به‌ده‌ستپێشخه‌ری بازرگان و خاوه‌ن وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی نرخی به‌نزین له‌ ئه‌مرۆوه‌ بیست و پێنج دیناری تر كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

پێشتریش چه‌ند جارێكی تر دوای كۆبونه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی نرخی به‌نزین له‌ وێستگه‌كانی به‌نزینی شاره‌كه‌ كه‌مكرایه‌وه‌


207 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر