Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و کوێت لە بواری نەوت رێککەوتن


په‌یام

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند، عێراق و کوێت لە میانی دوا کۆبوونەوەی نێوانیان کە لە تورکیا بەڕێوەچووبوو، رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کۆمپانیایەکی راوێژکار بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا لە دوو ناوچەی سنووریی نێوان ھەردوو وڵات.


سامر غەزبان ئاماژەی بەوەداوە کە کۆمپانیا راوێژکارییەکە لە دوو ناوچەی سەر سنووری نێوانیان بە دوای نەوتدا دەگەڕێت، باسی لەوەشکرد کە لەسەر داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیا راوێژکارییەکە، سیاسەتێکی بەرھەمھێنان کە لە بەرژەوەندی عێراق و کوێت بێت، پەیڕەو دەکرێت.

وەزیری نەوتی عێراق، ناوی کۆمپانیا راوێژکارییەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیایەکی ناسراوی بیانی پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

کوێت و عێراق ماوەی ساڵانێکە لەبارەی ئەو ناوچە سنوورییانەی نێوان ھەردوو وڵات کە پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆری نەوتی خاوی تیادا بێت، دەستیانکردووە بە گفتوگۆ.


274 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر