Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نده‌نوسیا .. به‌هۆی روودانی تسۆنامی، 900 كه‌س بوونه‌ قوربانی

په‌یام

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ناوخۆی ئه‌نده‌نوسیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، تسۆنامییه‌ك له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ روویدا و، به‌هۆیه‌وه‌ 168 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 745 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، به‌هۆی تسۆنامییه‌كه‌وه‌ سه‌دان خانوو و شوێنی نیشته‌جێكردنی هاوڵاتییان خاپور بووه‌ و چه‌ندین كه‌سیش تائێستا له‌ژێر داروپه‌روردی خانووه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

هه‌روه‌ها  تسۆنامییه‌كه‌ ده‌یان هۆتێل و شوێنی مانه‌وه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌نده‌نۆسیا، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌كه‌ زیاد بكات.

 ساڵی 2004یش تسۆنامییه‌كی دیكه‌ی به‌هێز له‌ كه‌ناراواكانی ڕۆژئاوای ئه‌نده‌نوسیا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سی‌ كرده‌ قوربانی‌، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین تسۆنامی بوو كه‌ له‌ماوه‌ی 40ساڵی ڕابردوودا به‌ر ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتبێت.


250 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر