Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵیی عێراق خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی‌ به‌ ناده‌ستووريی‌ له‌قه‌ڵه‌م دا

په‌یام

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێنج مادده‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ 13ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ به‌ "ناده‌ستووری‌" له‌قه‌ڵه‌م دا و، ڕایگه‌یاند: خانه‌نشینكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسای‌ خانه‌نشینیی یه‌كگرتووی عێراق، ناده‌ستورییه‌.

دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق، له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆیدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حموود و به‌ ئاماده‌بوونی‌ دادوه‌ره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ندام، دانیشتنی‌ كۆتایی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و تانانه‌وه‌ ئه‌نجام دا كه‌‌ ئاراسته‌ی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ یاسای ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران و پێكهاته‌كه‌ی،‌ ژماره‌ 13ی‌ ساڵی‌ 2018 كرابوون.

ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "دادگا پاش ته‌واوبوونی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان‌ و پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌و 25 مادده‌یه‌ی‌ تانه‌یان لێ درابوو، بڕیاری‌ ناده‌ستووریبوونی‌ پێنج ماده‌ی‌ دا، كه‌ پێكهاتوون له‌ مادده‌كانی‌ 6 و 11 و 13 و 17 و 68".

دیارتیرین مادده‌ی‌ یاساكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ فیدراڵییه‌وه‌ به‌ ناده‌ستووری‌ له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌، مادده‌ی‌ 13ی‌ یاساكه‌یه‌، كه‌ باس له‌ خانه‌نشینبوونی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و جێگره‌كانی‌ و په‌رله‌مانتاران ده‌كات. دادگای‌ ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ "نابێت په‌رله‌مانتاران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسای‌ خانه‌نشینیی‌ یه‌كگرتووی‌ عێراق كه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌، خانه‌نشین بكرێن".

بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ سكاڵاكه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشوو بوو، كه‌ داوای‌ كردبوو په‌رله‌مانتارانیش به‌پێی‌ یاسای‌ خانه‌نشینیی‌ یه‌كگرتوو خانه‌نشین بكرێن، كه‌ پێویسته‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو 50 ساڵه‌وه‌ بێت و 15 خزمه‌تیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێوشوێن و مه‌رجه‌كانی‌ دیكه‌.


378 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر