Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم، هه‌زارو 400 ده‌ستگیركراوی داعشى ڕاده‌ستی عێراق كردووه‌

په‌یام

حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ سه‌باره‌ت ره‌وشی زیندانیانی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت تاوه‌كو ئێستا هه‌زارو 400 ده‌ستگیركراوی داعش-یان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌.

دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ییه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ دوای ده‌ستگیركردنی كه‌سانی گومانلێكراو یان داواكراو كه‌سوكاریان له‌ ده‌ستگیركردن و تۆمه‌ته‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌ تۆمه‌تی تیرۆر دوای ئه‌وه‌ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه‌ و دان ده‌نێت به‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ داعش ئینجا ده‌ستگیرده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ دوای ده‌ستگیركردنیان كه‌سوكاریان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ له‌ شوێنی ده‌ستگیركردنیان و مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و سكاڵا تۆماركردنیشیان هه‌یه‌ له‌ دادگا له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

دیندار زێباری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ پرۆسه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ و زیاتر له‌ هه‌زارو 400 ده‌ستگیركراوی داعش راده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ كراون.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ته‌ندروستیی راگیراوان ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم وتی له‌ هه‌ر كاتێك راگیراوان پێویستییان به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێ یاخود تووشی بارودۆخێكی ته‌ندروستی سه‌خت ببن ئه‌وا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.


172 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر