Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تیرۆری ده‌وڵه‌ت پیاده‌ ده‌كات

په‌یام

چه‌ند رۆژێكه‌ لێدوانی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی‌ باڵای ده‌وڵه‌تی‌ توركیا له‌سه‌ر بابه‌تی كورد و ئیسرائیل درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش ئه‌ردۆغان به‌ لێدوانێك شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌رمتر كرد.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ناتانیاهۆ كرد و رایگه‌یاند: ناتانیاهۆ له‌ ده‌رگایه‌كی هه‌ڵه‌تداوه‌، سه‌رۆكی توركیا ده‌نگی سته‌ملێكراوانه‌، تۆش تیرۆری ده‌وڵه‌ت پیاده‌ ده‌كه‌یت.

ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندبوو ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، ناتوانێت وانه‌ی ئه‌خلاق به‌ ئێمه‌ بڵێت.

هاوكات ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئیسرائیل به‌رله‌وه‌ی سزای ئه‌و گوناح‌و تاوانانه‌ی دژبه‌ مرۆڤایه‌تیی و ئه‌و وێرانكارییانه‌ی كه‌ خۆی ئه‌نجامیداون، وه‌ربگرێت مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هیچ كه‌سێك تۆمه‌تباربكات.

هه‌روه‌ها بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك كۆماری توركیا و سوپاكه‌ی به‌ داگیركردنی باكووری قوبرس و سه‌ربڕینی ژن و منداڵی كورد له‌ باكووری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ تۆمه‌تباركردبوو.

236 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2018

بابەتی زیاتر