Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌ژنه‌ سووتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گیانی لە دەستدا


په‌یام

به‌یانی ئه‌مرۆ ژنه‌ سووتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆچییدوایی كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2018  (سێوان قادر) ژنە سوتاوەکەی چەمچەماڵ لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

(سێوان) كه‌ به‌پێی ووته‌ی پزیشكه‌كانی زیاتر له‌ 90%ـی جه‌سته‌ی سووتابوو؛ 10 رۆژه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری سلێمانی مایه‌وه‌و ھەرچەندە وا بڕیاربوو ئەو ژنە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت بەڵام بەھۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

باوکی سێوان، له‌ماوه‌ی رابردوودا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:"كچه‌كه‌م به‌وردى چۆنیه‌تى سوتاندنى خۆیان و منداڵه‌كانى له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌."

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە:" زاواكه‌ى به‌بریارى دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، چونكه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ سوتاندنى ژن و منداڵه‌كانى."

قادر نوری باوکی ژنەکە، ئەوەیشی ئاشکرا کردووە: کچەکەی باسی چۆنییەتی رووداوەکەو سوتاندنیانی بۆ دادوەرگێڕاوەتەوە، قادر دەڵێت: "نه‌وتى پێدا کردوون، دواتر بۆرى غازى ژوورى چێشتخانه‌كه‌ى كردۆته‌وه‌، منداڵێکی باوه‌شى كردووه‌ بە باوكیدا تا نه‌یانسوتێنێت، به‌ڵام شه‌قێكى داوه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ى و گڕى تێبه‌رداون."


هاوكات باوكی سێوه‌ پاش چه‌ند رۆژێك له‌ رووداوه‌كه‌ نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاراسته‌ی لایەنەپەیوەندیدارەکان و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستانی کردوو داوایکردووە بەرگری لە مادفی کچەکەی بکەن "کە بە سێ منداڵەوە بەنزینیان پێداکراوە و سوتێندراون".

باوكی سێوان له‌ نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو: دوای ئاگردانی ژن و منداڵەکانی ئەو هاوڵاتییە بەناوی دیار مەجید هەستاوە بە داخستنی دەرگا لەسەریان و بەو هۆیەوە هەرسێ منداڵی کچەکەی کە تەمەنیان لە نێوان چوار مانگان تا ٥ ساڵان بووە سوتاون و کچەکەیش لە سەدا ٨٥ بۆ ٩٢ی جەستەی سوتاوە. 

له‌ نامه‌كه‌یدا نوسیویشیەتی: "هاواری‌ سوتانی‌ سێ منداڵی‌ تەمەن چوار مانگ و سێ ساڵ و پێنج ساڵ گەیشتە ئاسمانەکان، بەڵام پەرلەمان کە خۆی‌ بە نوێنەری‌ خەڵکی‌ دەزانێت تائێستا بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن لە ئاست ئەم کارەساتەدا."

داوایش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هەرچی زووە کاری پێویست بکەن بۆ سزادانی تاوانبارەکە، تاوەکو کارەساتی دیکەی وا روو نەدات. 

سێوان قادرو سێ له‌ مناڵه‌كانی شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨  بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ سووتان، ده‌ستبه‌جێ مناڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا؛ به‌ڵام خۆی تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی شاری سلێمانی مایه‌وه‌و ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد.


1924 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر