Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ؛ باتریك شاناهان بۆ شوێنگره‌وه‌ی جیمیس ماتیس دیاریده‌كات


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناھان بە وەکالەت لە شوێنی وەزیری بەرگریی ئێستای ئەمریکا، جێمس ماتیس دادەنێت کە بڕیارە واز لە ئەرکەکەی بھێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێکی لەبارەی شوێنگرەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جێمس ماتیس بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە: "زۆر خۆشحاڵم بە راگەیاندنی جێگری وەزیری بەرگریی زۆر لێھاتوو، پاتریک شاناھان. (شاناھان)، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ەوە، پۆستی وەزیری بەرگریی بە وەکالەت وەردەگرێ. پاتریک وەک جێگری وەزیری بەرگریی و بەرپرس لە بۆینگ (کۆمپانیای فڕۆکەوانی و بۆشای ئاسمانی ئەمریکا)، خاوەنی لیستێکی درێژی سەرکەوتنە. زۆر نایاب دەبێت". 

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس لە دوای بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، دەستی لەکار کێشایەوە. 

335 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر