Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ سووریا به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت

په‌یام

تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان و پرسی‌ سووریایان تاووتوێ‌ كرد. سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سووریا، له‌سه‌رخۆ و به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا ئاشكرایكرد "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی تێروته‌سه‌ل و به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ئه‌نجامداوه‌".

به‌پێی‌ تویته‌كه‌ی‌ تره‌مپ، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پرسی سووریا و په‌یوه‌ندییه‌ بارزرگانییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووتوێكردووه‌".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ سووریا به‌ له‌سه‌رخۆیی‌ و هه‌ماهه‌نگیی‌ باڵا له‌گه‌ڵ توركیا، گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كردووه‌".

تره‌مپ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سووریا دوای‌ چه‌ند ساڵێك، به‌ "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتمان" وه‌سفكردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسیان له‌ بازرگانیی فراوان و گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ئه‌ردۆغان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان و پرسی‌ سووریا و بوونی‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ زیاتریان له‌ نێوان هه‌ردوولا، تاووتوێ‌ كردووه‌".

سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆماری‌ توركیاش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر زیادكردنی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان ڕێككه‌وتوون، تا له‌ كاتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا، بۆشایی‌ ده‌سه‌ڵات دروست نه‌بێت".


303 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر