Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوایین قه‌ڵای له‌ دێره‌زوور له‌ده‌ستدا

په‌یام

دوای‌ شه‌روپێكدادانێكی‌ سه‌خت، له‌ نێوان هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات و چه‌كدارانی‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی هه‌جین سه‌ربه‌ پارێزگای دێره‌زوور داعش له‌و شارۆچكه‌یه‌ كشایه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ چوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ بۆ نێو شارۆچكه‌كه‌، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوایین قه‌ڵای له‌ سووریا له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی دێره‌زوور بڵاوه‌یان كرده‌وه‌، دوای شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، و تیرۆریستانی داعشدا له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی هه‌جین، تیرۆریستانی داعش ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌یان چۆڵكرد.

دوای كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌، داعش به‌ شێوه‌یه‌كی سنووردار له‌ ناحیه‌كانی شیفه‌، باگۆزی خوار و سه‌روو، سوسه‌، بوحه‌سان و ئه‌لبوخاتر و ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌ورووبه‌ری ماوه‌ته‌وه‌.

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، به‌پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات، خۆرئاوا و باكووری دێره‌زوور و گونده‌واره‌كانی ناوچه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردووه‌.

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، كه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی ئاسمانیی و فه‌ڕه‌نساش له‌ رێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ به‌ تۆپهاوێژ پشتیوانی ده‌كرد له‌ 11ی ئه‌یلوولی رابردوودا ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆن كرد بۆ ده‌ركردنی داعش له‌ دێره‌زوور. 

409 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر