Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: له‌ئێستادا ته‌نیا مێردی‌ ژنه‌ سووتاوه‌كه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ ده‌ستگیركراوه‌

په‌یام

ته‌رمی‌ ژنه‌ سووتاوه‌كه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ ته‌نیشت سێ‌ منداڵه‌ سووتاوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ خاك سپێردرا. پۆلیسی‌ سلێمانیش ئاشكرایكرد: له‌ئێستادا ته‌نیا مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سێوه‌ قادر، ئه‌و ژنه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ سێ‌ منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ رووداوێكدا سووتان، پاش هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی‌ قووڵیی برینه‌كانی و به‌رزیی ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمێرجسیی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ته‌رمی‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمێرجینسییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كرا و، دواتر ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

شه‌فیق نووری‌، مامی‌ ژنه‌ سووتاوه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا دوایین قسه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ به‌ر له‌ مردنی‌ وتوویه‌تی‌ "منداڵه‌كانم هاتوونه‌ته‌ سه‌ر سینگم" و، داوای‌ كردووه‌ لایان ببه‌ن. ئه‌و به‌ گریانه‌وه‌ وتی‌ "زانیمان ئه‌وه‌ منداڵه‌كانی‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هاتوون كه‌ دایكیان بۆ لای‌ خۆیان ببه‌ن".

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆیش له‌ مه‌راسیمێكدا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ ته‌نیشت سێ‌ منداڵه‌ سووتاوه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ خاك سپێردرا و، لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان، قائیمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ، ماته‌مینی‌ و پرسه‌ی‌ گشتیی‌ له‌ قه‌زاكه‌ ڕاگه‌یاند.

6432 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر