Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق.. وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و به‌رگری‌ متمانه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێنا

په‌یام

له‌ دانشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا، له‌ كۆی‌ چوار كاندیدی‌ دیاریكراو بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆ و به‌رگری‌ و كۆچ وكۆچبه‌ران و په‌روه‌رده‌ ته‌نها دوو وه‌زیر متمانه‌ی‌ پێدرا.

كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ به‌هۆی دروستبونی پشێوی و ئاڵۆزییه‌وه‌ دواخرا، دواتر دانیشتنه‌كان، ده‌ستیپێكرده‌وه‌و تێیدا، متمانه‌ درا به‌ به‌هه‌ریه‌ك له‌،  شه‌یما خه‌لیل به‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌و نه‌وفل به‌ها به‌وه‌زیری كۆچو كۆچبه‌ران.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقـ  فه‌یسه‌ڵ جه‌ربا، كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستنه‌هێنا و ده‌نگدانیش له‌سه‌ر فالح فه‌یاز، كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دواخرا. هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌نگدان به‌ وه‌زیری ناوخۆ، كوتله‌ی هاوپه‌یمانی چاكسازی دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و به‌هۆیه‌وه‌ نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ شكێندرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا،  محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران كرد پاڵێوراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری بگۆڕێت به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پاڵێوراوی وه‌زاره‌تی داد.

نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری‌ عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپێردرا، به‌لآم به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا، نه‌یتوانیوه‌ كابینه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكات، و له‌ ئێستادا وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ و داد به‌بێ‌ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه‌ . 


307 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر