Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ گه‌شته‌كانی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ 24 ی‌ ئازار درێژكرده‌وه‌

په‌یام

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌رێوبه‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌ و به‌وپێیه‌ تا (24)ی مانگی ئازار گه‌مارۆكه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

له‌دوای ریفراندۆمی (25)ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوه‌وه‌ به‌ دیاریكراوی له‌ (29)ی ئه‌یلولی ساڵی (2017)ه‌وه‌ به‌ بڕیاری به‌غدا قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تا له‌ ‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ ‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵگیرا.

به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ توركیا ئاماده‌ نییه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ روی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكاته‌وه‌.


375 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر