Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵ له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان ژماره‌یه‌كی حساب بۆ كراوه‌

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌رێم ژماره‌یه‌كی حساب بۆكراوه‌.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتییدا كه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ سنووری‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی (3)ی‌ هه‌ولێرو (11)ی‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی سازكرابوو ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی‌ ئاڕاسته‌كردن.

سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند كرد كه‌ توانیویانه‌ به‌پێی‌ توانا كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، دواتر مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ی‌ ئیسلامیی پێویسته‌ بۆ هه‌موو كارو چالاكییه‌كانمان بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئیسلام‌و ڕێنماییه‌كان له‌و وه‌ربگرین‌و ته‌قواو پارێزو به‌ندایه‌تیی باش له‌خۆماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی‌ باشترو ڕۆڵ‌و كاریگه‌رییمان هه‌بێ‌ بۆ گۆڕانكاریی ئیجابیی.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: به‌گه‌شبینییه‌وه‌ ده‌ڕانمه‌ پێشهاته‌كان، به‌ڵام پێویسته‌ پرسه‌كان وه‌ك خۆی ببینین، كه‌ به‌داخه‌وه‌ گرفت‌و كێشه‌ی‌ زۆر هه‌ن له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابووریی‌و فه‌ڕهه‌نگیی‌و فیكرییه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان به‌ به‌رپرس بزانین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ماناو چه‌مكه‌كان له‌به‌ره‌و پێشبردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسیی‌و حوكمڕانیی كوردستان‌و جێ‌ ده‌ستمان دیار بێت.

سه‌باره‌ت به‌ئیش‌و كاره‌كانی‌ ئۆرگانه‌كان‌و ڕۆڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی مامۆستا عه‌لی‌ باپیر گوتی‌: سوپاس بۆ خوا كۆمه‌ڵ له‌به‌ره‌و پێشچووندایه‌و ژماره‌یه‌كی‌ حساب بۆ كراوه‌ له‌كوردستانداو ڕابردوویه‌كی پڕشنگداری هه‌یه‌و سه‌ر ڕاستانه‌و دوور له‌ میكاڤیلیه‌ت سیاسه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگای‌ ئومێدی‌ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری میلله‌ته‌كه‌مان.

بۆ پابه‌ند بوون به‌ بنه‌ما شه‌رعییه‌كان‌و هێڵه‌گشتییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش كه‌ له‌ساڵی‌: (2001)ه‌وه‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ریان دامه‌زراوه‌، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ گوتی‌: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامان به‌و بنه‌مایانه‌وه‌ پابه‌ند بین‌و، به‌جیدیی پڕه‌نسپه‌كانی‌ كاری ئیسلامییمان ڕه‌چاو بكه‌ین‌و، كه‌س بۆی نیه‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب كه‌ په‌سندكراوی‌ كؤنگره‌یه‌ پێشێل بكات.  

هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌ندامان له‌ كاری به‌كۆمه‌ڵ‌و حیزبایه‌تییدا كۆمه‌ڵێك مافیان هه‌یه‌و، له‌به‌رانبه‌ریشدا چه‌ندین ئه‌ركیشیان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێ‌ هه‌موولایه‌ك پێیانه‌وه‌ پابه‌ندبین. 


553 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2018

بابەتی زیاتر