Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فازڵ نه‌بی: ده‌توانرا 6 ترلیۆن دیناری تر بۆ پشكی كورد له‌ بودجه‌دا زیادبكرێت


په‌یام

بریكاری‌ پێشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق رایگه‌یاند، ده‌توانرا بڕی‌ شه‌ش ترلیۆن دیناری‌ تر بۆسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ عێراق زیادبكرێت.


فازڵ نه‌بی‌ بریكاری‌ پێشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام رایگه‌یاند، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ درایه‌ ده‌ستی‌ فوئاد حوسێن وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق كه‌  ده‌توانرا به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ یاساییانه‌ بڕی‌ شه‌ش ترلیۆن دیناری‌ تر بۆسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ عێراق زیادبكرێت، به‌ڵام گوێی‌ پێنه‌دراو چوون خۆیان خه‌رێككرد به‌ چه‌ند ئیشێكی‌ تری‌ لاوه‌كییه‌وه‌.

بریكاری‌ پێشووی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق راشیگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واو یاسایی‌ دراوه‌ته‌ ده‌ستی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق كه‌ رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 14%ـی‌ عێراقه‌ كه‌ ئه‌وه‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 14% بێت نه‌ك 12% به‌ڵام نه‌كرا.

هه‌ر له‌ سه‌ر هه‌مان پرس، ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند" ئه‌مرۆ له‌ دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا په‌رله‌مانی‌ عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 ی عێراق كرد، بێئه‌وه‌ی هیچ له‌ مافه‌كانی كوردی تێدا جێبه‌جێكرابێت.

سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی‌ پشكی‌ كورد له‌ بوودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2019 ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید رایگه‌یاند: ئه‌و بره‌ی‌ پێشتر دیاریكراوه‌ گۆرانكاری‌ تێدانه‌كراوه‌ باس له‌ هه‌ندی‌ برگه‌ باسی‌ گۆرانكاری‌ ده‌كرێ‌ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار و چه‌ندین شوێنی‌ تریش گۆرانكاری‌  كراوه‌. 

هه‌روه‌ها وتیشی‌ "وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌ نیازین نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكه‌ین، كه‌ هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق نۆ تریلیۆن و 700 ملیار دینار  كه‌ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 12،67% ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم بنێرێت".

سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی‌ پشكی‌ كورد له‌ بودجه‌ی‌ عێراق، ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر كه‌می‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی‌ بۆ د، فواد حوسێن وه‌زیری‌ دارایی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه‌، بۆیه‌ زیادكردنی پشكی به‌شه‌ بوودجه‌ی كورد له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانین هیچ بكه‌ین.

فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق كه‌ له‌ پشكی پارتی له‌و پۆسته‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.


591 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر