Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی كۆچیدوایی كرد


په‌یام

شه‌وی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كۆماری ئیسلامی ئێران كۆچی دوایی كرد.


ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌: مه‌حمود هاشمی شاهرودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كاتژمیر 10ی شه‌وی دوو شه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

شاهرودی یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و پێش نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ وه‌رگرتنی رابه‌ری بالای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران پاش عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری ئێستای شۆڕش ناوی ده‌هات.

شاهرودی چه‌ندین پۆستی جیاجیای وه‌رگرتووه‌و ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێرانه‌وه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران دانراوه‌.

مه‌حمود هاشمی شاهرودی له‌ نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ قوتابیه‌كانی محه‌مه‌د باقر صه‌در و ئایه‌توڵا خومه‌ینی و له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێنی سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق چه‌ند مانگێك ده‌ستیگركرا.


423 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر