Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان داوا له‌ تره‌مپ ده‌كات ساڵی داهاتوو سه‌ردانی توركیا بكات


په‌یام

ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی سه‌ربازیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا سه‌ردانی توركیا بكات.


كاڵن وتی: بۆ ڕێگریی له‌ دروستبوونی هه‌ر بۆشاییه‌ك، سه‌رۆككۆمار ئه‌ردۆغان رێنمایی ته‌واوی پێدوان و ئه‌وانیش به‌ شانده‌كه‌ی ئه‌مریكای راده‌گه‌یه‌نن.

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی وت: توركیا هه‌وڵی نزیك بووونه‌وه‌ و كاری پێكه‌وه‌ی ده‌دات له‌گه‌ڵ روسیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ناو په‌یه‌ده‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ نزیك فورات دروست ده‌بێت دوای چۆڵكردنیان له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری  هۆگن گیده‌ڵی، سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا  بانگهێشتی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای كردووه‌ تا له‌ ساڵی ئاینده‌ سه‌ردانی توركیا بكات.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نیوان هه‌ردوو سه‌رۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ململانێكانی سوریا دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بابه‌تی دۆسییه‌ی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسی سعودیه‌ جه‌مال خاشقچی و هه‌روه‌ها داوای توركیا بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی  محه‌مه‌د فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆكی ڕه‌وتی خزمه‌ت تاووتوێ ده‌كرێت.

330 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر