Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداریـه‌وه‌ زیاتر له 43 كه‌س كوژران


په‌یام

به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان لانیكه‌م 43 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

نه‌جیب دانش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: له‌كاتی ده‌رچونی كارمه‌نده‌كانی خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر بینای وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ به‌رده‌م بیناكه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش سێ چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بینای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و نزیكه‌ی 350 كه‌سیان به‌ بارمته‌ گرتووه‌.

وته‌بێژه‌ی وه‌زارتی ناوخۆی ئه‌فغنستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه‌ دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان، كوژراون و سه‌رجه‌م بارمته‌كانیش ئازاد كراون.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغناستان بلاویكردبوویه‌وه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 28 كه‌س كوژڕاون به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیییه‌كان بۆ 43 كوژراو و 28 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستاش هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

له‌ یه‌ك مانگی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویانداوه‌، نزیكه‌ش دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ریش هێرشكرایه‌ سه‌ر كاروانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌و شاره‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 12 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

140 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر