Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. سوتانی خێزانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئیدانه‌كرا


په‌یام

له‌ شاری سلێمانی چالاکوانان و رێكخراوه‌كان داوایانکرد دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت و سنورێک بۆ رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابنێن.


ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری‌ سلێمانی ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و رێكخراوه‌كان گردبونەوەو دژی ڕوداوی سوتانی خێزانەکەی چەمچەماڵ هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی‌.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئیدانەی ڕوداوی سوتانی خێزانەکەی چەمچەماڵیان کرد و داوایانکرد ڕێکاری یاسایی لەبارەی ڕوداوەکەوە بگیردرێتە بەرو داواشیانكرد توندترین سزا بدرێن و ڕێگە نەدرێت ئاسانکاری بۆ تاوانابارن بکرێت.

رۆژی‌ 16ـی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 رووداوی‌ سوتانێك له‌ شارۆچكه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ كاردانه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو له‌ ته‌واوی‌ شاروچارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نیگه‌رانی‌‌و توره‌یی‌ خه‌ڵكی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

له‌ رووداوی‌ سوتانه‌كه‌دا سێ مناڵ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵ بوو، دایكی‌ مناڵه‌كانیش كه‌ به‌رێژه‌ی‌ 90% جه‌سته‌ی‌ سووتابوو پاش مانه‌وه‌ی‌ 8 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمێرجنسی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

پێش گیانله‌ده‌ستدانی‌؛ له‌ لێدوانی‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن، سێوان قادر (دایكی‌ مناڵه‌كان)، مێرده‌كه‌ی‌ به‌ سوتاندنی‌ خۆی‌‌و مناڵه‌كانی‌ تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام وته‌بێژی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، مێردی‌ ژنه‌كه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

890 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر