Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تونس.. دژی‌ خراپی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ گه‌نجێكی دیكه‌ خۆی سوتاند

په‌یام

دژی خراپیی دۆخی ئابوری و ژیانی وڵاته‌كه‌ی، رۆژنامه‌نووسێكی تونس ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌؛ عه‌بدولره‌زاق رزقی، وێنه‌گری كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی تونس، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی خراپی دۆخی ئابوریی وڵاته‌كه‌ی كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان دروستكردوه‌ و رێژه‌ی بێكاریی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌ و دواتر به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌و روداوه‌ش ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه‌وه‌ له‌ شاری قه‌سره‌ینی رۆژئاوای تونس رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانیش، هێزه‌كانی پۆلیس گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێكدادان له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران رویداوه‌.

پێش خۆ سوتاندنیشی، رزقی له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌؛ رایگه‌یاند: گه‌نجانی پارێزگای قه‌سره‌ین و تونس بێكارن، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه‌، هه‌روه‌ها بانگه‌واز له‌ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه‌ ده‌یه‌وێت  به‌ ته‌نها شۆڕشێكی دیكه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌و به‌ خۆسوتاندنی ببێت به‌ ئاگری شۆڕش.

ئه‌و روداوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، محه‌مه‌د بوعه‌زیزی كه‌ گه‌نجێكی كاسبكار بو له‌ تونس، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو بووه‌هۆی به‌رپابونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تونس و پاشان ته‌شه‌نه‌ی كردو (به‌هاری ئیسلامی) له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكانی تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن له‌كارخران.

1351 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر