Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محه‌مه‌د حه‌كیم: كرۆكی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌ پرسه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌

په‌یام

كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌واڵی‌ هه‌ندێك میدیای‌  به‌درۆ خسته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داوای پشكێكی دیاریكراوی له‌ كابینه‌ی نوێی‌ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌. محه‌مه‌د حه‌كیم ڕایگه‌یاند: ئه‌و قسانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و له‌ ناوخۆی كۆمه‌ڵدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پشك نه‌كراوه‌.

له‌ كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌یدسادقی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و پرسی به‌شداری یان به‌شدارینه‌كردنی كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت، بۆی‌ ساز كردبوو، محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی‌ "تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی جیددی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نه‌كراوه‌".

محه‌مه‌د حه‌كیم دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ "كرۆكی بڕیار و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌ پرسه‌كاندا، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستانه‌، له‌ هه‌ر بارێكیشدا داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بێت له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".

399 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر