Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ئاكامی سێ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان پێنج هاوڵاتی برینداربوون

په‌یام

ئه‌مرۆ له‌ئاكامی سێ ڕووداوی هاتوچۆ له‌ سنوری گه‌رمیان پێنج هاوڵاتی برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كانیان كه‌وت.

په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند له‌ ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار و نزیك بازگه‌ی به‌رده‌سوور دوو ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی به‌یه‌كیاندادا و شۆفێری یه‌كێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كان برینداربوو هۆكاره‌كه‌شیان بۆ بوونی ته‌مومژێكی زۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین گه‌راندوه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگای (ڕزگاری سه‌رقه‌ڵا) نزیك گوندی سه‌یده‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا) وه‌رگه‌ڕا و دوو سه‌رنشین برینداربوون.

هاوكات له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆی تردا له‌سه‌ر ڕێگای (خانه‌قین ـ كه‌لار) دوو ئۆتۆمبیلی جۆری (نیسان ناڤارا و تۆیۆتا كرۆلا) پێكیاندادا، سه‌رئه‌نجام برینداربوونی دوو سه‌رنشینی دیكه‌ی‌ لێ كه‌وته‌وه‌و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆبیله‌كان كه‌وت.

 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌مێكی چڕ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانی گرته‌وه‌، هاتوچۆی گه‌رمیانیش هۆشداری دابویه‌ شۆفێران به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی و پاراستنی مه‌ودای سه‌لامه‌تی و دڵنیایی له‌نێوان ئۆتۆمبیله‌كاندا

462 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر