Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌لی عه‌لی به‌گ.. خوێندكارێكی زانكۆ له‌كاتی‌ شوانیدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌‌و گیانیله‌ده‌ستدا

په‌یام

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: له‌ گه‌لی‌ عه‌لی‌ به‌گ شوانێك كه‌ له‌هه‌مانكاتدا خوێندكاری زانكۆیه‌ له‌ كاتی‌ له‌وه‌ڕاندنی‌ مه‌ڕه‌كانی‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ تیمه‌كانمان ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ رووداوێك كه‌ هاوڵاتیه‌ك له‌ به‌رزاییه‌كانی گه‌لی عه‌لی به‌گ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌عدون هاودیانی وتیشی‌ هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی عبدولموته‌لیب محه‌مه‌ده‌ و ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵه‌ و خوێندكاری‌ زانكۆ بووه‌.

هاوكات په‌یامنێری په‌یام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ دانیشتووی گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ خه‌لیفانه‌ دوای به‌ربوونه‌وه‌ی له‌ شاخی گه‌لی عه‌لی به‌گ له‌ به‌رزایی 200 مه‌ترێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌.

318 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر