Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سودان.. خۆپیشاندان دژی‌ سه‌رۆكی‌ وڵات به‌رده‌وامه‌

په‌یام

چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی وڵاتی سودانی گرتوه‌ته‌وه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوه‌یان به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ له‌ به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ شاری خه‌رتوومی پایته‌خت، ناڕه‌زاییه‌تییان له‌ به‌رامبه‌ر خراپبوونی بژێوی ژیان و ره‌وشی ئابووری ده‌رده‌بڕی.

له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كرد، كرد كه‌ واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پۆلیس له‌ رێگه‌ی گازی فرمێسكڕێژه‌وه‌ بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌ران كرد و  جگه‌ له‌وه‌ش ده‌یان خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سوودان، به‌ڵێنی دابوو چاكسازی له‌ سێكته‌ری ئابووری ئه‌نجام ده‌دات، به‌ جۆرێك كه‌ ژیانێكی شایسته‌ بۆ هاووڵاتییان فه‌راهه‌م بێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه‌ هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا ئیستا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌.


120 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر