Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیبیا.. له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ 3 كه‌س كوژران

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له‌ شاری ته‌رابلوسی پایته‌خت كوژران، گه‌یشته‌ 3 كه‌س.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ویفاقی نیشتمانی بڵاویكرده‌وه‌: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له‌ شاری ته‌رابلوسی پایته‌خت كوژران، به‌رزبوویه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 3 كه‌س.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناسنامه‌ی دووان له‌ كوژراوه‌كانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی ئاشكراكردووه‌و ڕاگه‌یاند: یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان ئیبراهیم شائبی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئیسلامییه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌ش كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی مه‌غریبه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ربه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووبن، هێرشیانكرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری ته‌رابلوس.

ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و چه‌كدارێكیشیان ده‌ستڕێژی گووله‌ی له‌ باله‌خانه‌كه‌ كردووه‌.

مانگی رابردوو نوێنه‌ری سی وڵات له‌ پالیرمۆی ئیتاڵیا كۆبونه‌وه‌و بڕیاردرا كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لیبیان به‌ڕیوه‌بچیت به‌ڵام به‌هۆی توندبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و فراوانبونی ئاڵۆزییه‌كان، به‌شی هه‌ڵبژاردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجادانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.


207 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر