Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاران.. به‌هۆی‌ وه‌رگه‌ڕانی پاسێك 9خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه‌ خوێندكارانی زانكۆی ده‌گواسته‌وه‌ 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 28 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ تاران ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌نێو كه‌مپی زانكۆی ئازادی ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستدا بۆ 9 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

پێشتر له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 7 قوتابی‌ گیانیان له‌ده‌ستدابوو وه‌28 ی دیكه‌ برینداربوون، به‌ڵام دواتر به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كانیانه‌وه‌ 2 قوتابی‌ دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌كه‌ به‌رزتر بێته‌وه‌.

پیر‌حسێن كولیوه‌ند سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هاریكاریی به‌په‌له‌ی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕه‌سمی حكومه‌تی راگه‌یاند: 8 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و . 
ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كرێت سه‌رجه‌م سه‌رنشینان خوێندكار بوون و نزیكی 30 كه‌سی تێدابووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئیستا هیج شتێك به‌ ڕه‌سمی بلاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵی شۆفێره‌كه‌وه‌ ڕوویداوه‌.


264 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر