Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوودجه‌ی گشتی ئێران بۆ ساڵی داهاتوو به‌ 110 ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه‌

په‌یام

سه‌رۆككۆماری ئێران، بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 كه‌ به‌ 110 ملیار دۆلار خه‌ڵمێندراوه‌، پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد.

حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو كه‌ به‌ 4700 تریلیۆن ریال كه‌ ده‌كاته‌ 110 ملیار دۆلار خه‌ڵمنێدراوه‌، پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد.

ئاژانسی هه‌واڵیی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاندووه‌: په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لیستی بوودجه‌ی گشتی تا مانگی شوباتی داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت. 

هاوكات حه‌سه‌ن روحانی له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان رایگه‌یاند: بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2019، له‌گه‌ڵ سزا سته‌مكاره‌كانی ئه‌مریكا كه‌ به‌سه‌ر تاراندا سه‌پێندراوه‌ گونجاوه‌.

سه‌ركۆماری ئێران نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ سزاكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕی دراو له‌ ئێراندا دروستكردووه‌ و وتی: به‌ هۆی سزاكانه‌وه‌، دراوی ئێران شكاوه‌ و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئاستی بژێوی ژیانی گه‌ل دروستكردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2018دا، كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا راگه‌یاند، جارێكی دیكه‌ له‌ مانگه‌كانی ئاب و تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا سزای به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌ كه‌ سێكته‌ره‌كانی ئابووری  وه‌ك نه‌وت و بانك و گه‌شتوگوزار و بازرگانی و كانزاكانی گرتووه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ بوودجه‌ی گشتی ئێران له‌ ساڵی 2018دا، گه‌یشتبوویه‌ 104 ملیار دۆلار و به‌م پێیه‌ بێت بۆ ساڵی 2019 به‌ بری شه‌ش ملیار دۆلار بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.


387 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر