Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: واشنتۆن ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی له‌ سوریا جێبه‌جێكردووه‌

په‌یام

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا رایگه‌یاند، واشنتۆن ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وامی پێبده‌ده‌ن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا  له‌ وتارێكدا له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێكرد، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی لێدوانی ئیمانوێل ماكرۆنی  سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، توركیا بۆ لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ڕوانێت.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌ردۆغان وتی: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا شاندێكی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌چێته‌ مۆسكۆ و دواتر به‌پێی پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی رووسیا كۆده‌بێته‌وه‌.

قسه‌كانی سه‌رۆكی توركیا له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ نه‌خشه‌ڕێگای منبه‌ج هه‌ڵه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ واشنتۆن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای منبج ته‌واوبكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌زوترین كات ده‌چنه‌ سوریا و رۆهه‌ڵاتی فورات.

مه‌ولود وتیشی:  له‌سه‌ر كڕینی مووشه‌كی پاتریۆت له‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن به‌ڵام درێژه‌ش به‌ گرێبه‌سته‌كانی مووشه‌كی دژه‌ فڕۆكه‌ی ئێس 400 له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ده‌ن و هه‌ڵیان ناوه‌شێننه‌وه‌.

19ی ئه‌م مانگه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌موو هێزه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی سوریا به‌ جێده‌هڵێن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریا لێكه‌وته‌وه‌.


362 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر