Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی حكومه‌تی‌ سوریا چوونه‌ نێو ناوچه‌ی عه‌ریمه‌ له‌ مه‌نبه‌ج

په‌یام

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چوونه‌ته‌ نیو مه‌نبه‌ج. 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌نبه‌ج به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی داوه‌: 40 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌جۆری پیك ئاب كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای تێدابووه‌، له‌گه‌ڵ گوێزه‌ره‌وه‌ی زرێپۆشی سه‌ربازیی و دوو تانك و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر كه‌ پێداویستی جه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتووه‌، له‌ باشووری شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌جه‌ چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌. 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی: كاروانی هێزه‌كانی سوپای سوریا دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ریمه‌ له‌ گونده‌واره‌كانی خۆرئاوای مه‌نبه‌ج به‌ڕێكه‌وتون، به‌رێكه‌وتوون.

ناحیه‌ی عه‌ریمه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه‌.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای توركیا له‌ ڕه‌وانه‌كردنی هیزه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات به‌رده‌وامه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگریی توركیا،  سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات، رایگه‌یاند: هه‌موو شتێك پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌، هه‌موو كاره‌كان به‌گوێره‌ی كات و گونجانی به‌رده‌وامه‌.


1044 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر