Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ربازانی یه‌كه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانيی روسیا له‌ سوریا كشانه‌وه‌

په‌یام

150 سه‌ربازیی یه‌كه‌ی سیستمی مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانيی روسیا له‌ سوریا كشانه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا سوپای ڕوسیا ڕایگه‌یاند: پاشئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ پارێزگاری له‌ شوێنه‌ گرنگه‌كانی یه‌كه‌كانی روسیایان كردووه‌ له‌سوریا، 150 سه‌ربازی یه‌كه‌ی سیستمی مووشه‌كی له‌ خاكی سوریا به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ شاری نۆڤۆسیبیرسكی روسیا.

روسیا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ خاكی سوریا به‌تایبه‌تی پاراستنی هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌رتوس و حومه‌یمیم، دوو سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی جۆری (ئێس 400)ی له‌و وڵاته‌ جێگیر كردووه‌.

كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای روسیا پاش ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا دێت، له‌ كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌نوسی ساڵانه‌ی خۆیدا ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتی‌ قه‌یرانی‌ سوریا ده‌ستپێده‌كات و ڕوسیاش ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

415 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2018

بابەتی زیاتر