Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای سووریا بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی ئيسرائيلى دایەوە


په‌یام

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئیسرائیل چه‌ند موشه‌كێكیان ئاراسته‌ی‌ سوریا كردو له‌لایه‌ن سیستمی‌ به‌رگری‌ موشه‌كیی‌ سوریاوه‌ به‌رپه‌رچدرایه‌وه‌.

میدیای فەرمی حکومەتی سووریا رایگەیاند، شەوی رابردوو سیستمی‌ به‌رگری‌ موشه‌كی‌ وڵاتەکەیان بەرپەچی هێرشێکیان داوەتەوە کە کراوەتە سەر دیمەشق.

میدیای‌ فه‌رمی‌ سوریا بڵاویكرده‌وه‌ هێرشی ئاسمانی لە لوبنانەوە کراوەتەسەر شاری دیمەشق، بەڵام سیستمی‌ به‌رگری‌ موشه‌كیی‌ سووریا بەرپەچی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە ئاسمان تێکشکێندراوە.

هاوكات سوپای‌ ئیسرائیل پشتراستی‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌و رایگه‌یاند له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له‌ دیمه‌شق، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هێرشه‌كه‌ یاخود تێكشكاندنی‌ نه‌كرد.

354 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر