Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كایه‌ی ئاسمانی لوبنان ـیان له‌زاند


په‌یام

ئاژانسی فەرمی ھەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی بەزاندنی کایەی ئاسمانی لوبنان بەسەر ئاسمانی ژمارەیەک ناوچە لە باشوور و بیقاع رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، فڕیون.

 ئاماژەی بەوەشداوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەی نبتییە و ھەرێمی تفاح فڕیون کە لە میاندا باڵۆنیان ھەڵداوەتە خوارەوە.

ئاژانسی فەرمی ھەواڵی لوبنان ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەروەھا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانەوە، وێنەی ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی لوبنانیان گرتووە.

بەپێی ئاژانسی ناوبراو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دەریاوە کایەی ئاسمانی ناوچەکەی بەزاندووە و بۆ چەند جارێک بە ئاسمانی نەبتییە و ھەرێمی تفاح باشووری لوبنان فڕیون.

تا ئێستا ئیسرائیل ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووە.

370 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر