Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. داوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ پارێزبه‌ندی‌ له‌سه‌ر هه‌شت په‌رله‌مانتار ده‌كرێت


په‌یام

دۆسیه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌شت په‌رله‌مانتار كه‌ هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌، په‌روین بوڵدان-یشیان له‌نێودایە پێشكه‌ش بە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كرا.


میدیای توركیا بڵاویكرده‌وه‌، جگه‌ له‌ په‌روین بوڵدان داواكاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئاگری هه‌ده‌په‌ به‌ردان ئۆزتورك، په‌رله‌مانتارانی بازنه‌ی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ئیمام تاشچیئه‌ر و گارۆ پایڵان، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵی هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د شك، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دێرسمی هه‌ده‌په ئالیجان ئۆنلو، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵی جه‌هه‌په‌ یوكسه‌ل مه‌نسوڕ كڵنچ و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئایدنی ئاك پارتی ره‌زا پۆساجی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستوور و یاسای په‌رله‌مانی توركیا كرا. 

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكانی‌ توركیا، دوو له‌و دۆسیانه‌ش له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ئیمام تاشچیئه‌ر-ن و له‌گه‌ڵ ئه‌و نۆ سكاڵانامه‌یه‌ی له‌م دواییانه‌دا هاتوون ژماره‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ په‌رله‌مان بوونه‌ته‌ ١٤٩ دۆسیه‌. 

214 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر