Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا: پێویسته‌ سوپای سوریا بچێته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی لێده‌كات


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌روه‌وه‌ی ڕوسیا رایگه‌یاند، ده‌بێت سوپای سوریا بچێته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ پاشه‌كشه‌ی لێبكات.

میدیای‌ فه‌رمی‌ روسیا لێدوانی‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیای‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ سوریا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی سوریا بچێته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی لێده‌كات.

ماریا زاخاروڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بێئاگایی خۆی نیشاندا له‌هۆكار كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سوریا، ئه‌و ماوه‌ زه‌مه‌نیه‌ش كه‌ بۆ كشانه‌وه‌ دیاریكراوه‌، به‌ڵام رایگه‌یاند، ده‌بێت سوپای‌ سوریا شوێنی‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكا بگرێته‌وه‌ كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.


218 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2018

بابەتی زیاتر